زایەڵە ـــ هەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی وڵاتی ئێران لە دوایین ڕیزبەندی جیهانیدا سێ پلە دابەزی.


ماڵپەڕی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) نوێترین ڕیزبەندی هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی خانمانی ساڵی 2024 ڕاگەیاند.

لەم ڕیزبەندییەدا هەڵبژاردەی خانمانی وڵاتی ئێران بە 3 پلە لە پلەی 67ی جیهاندا بوو. 

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئافرەتانی ئێران بە 1393.53 خاڵ لە پلەی دوازدەیەمی ئاسیا بوو.

 هەڵبژاردەی وڵاتی ئێران لەم مانگەدا دوو یاری دۆستانەی لەگەڵ ئوردن ئەنجامدا  که له یەک یاریدا دۆڕاندی و یەک یاریش به یەکسانبوون کۆتایی پێهات.

هەڵبژاردەکانی ئەمریکا و ئیسپانیا و ئەڵمانیا و ئینگلتەرا و سوید و کەنەدا و بەرازیل و ژاپۆن و کۆریای باکوور و هۆڵەندا لە پلەی یەکەمەوە تا دەیەمی جیهاندا جێگر بوون.