زایەڵە- نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق ڕایگەیاند: لە دوای کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد، مەترسی گەورە کەوتووەتە سەر عێراق، ئیسرائیلیش پلانی هەیە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەش بکات."
وتیشی جیاوازی زۆر لە نێوان ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق و سووریا هەیە. ڕووخاندنی بەعس لە سووریا بەدەستوەردانی دەرەکی و پلانێک بوو کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانیی دەکرا."
ئاماژەی بەوەش دا"حەشدی شەعبی هێزێکی یاساییە و بە گوێرەی یاسا دامەزراوە، بەشێکە لە دامەزراوەی هێزە چەکدارەکانی عێراق."
زیاتر وتی ئامادەکاری بۆ هەر مەترسییەک کراوەو ڕێگانادرێت عێراق بخزێنرێتە ناو ئەو شەرەوە. هەوڵ و پلانەکان بۆ تێوەگلانی عێراق و تێکدانی ئاسایشی وڵات شکست پێدەهێنین.
ک
December 14, 2024