زایەڵە - بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی میدیای گۆڕان بڵاویکردونەتەوە سبەی شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات.

ئامانج لە سەردانەکە پرسی رەوانە نەکردنی ئەو گوژمە پارانەیە کە بڕیاریان لەبارەوە دراوە لەوانە ئەو ٤٣٠ ملیار دینارەی بۆ پڕ کردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١.

بە گوێرەی زانیارییەکان شاندەکە داوا دەکەن بڕی ٢٧٠ ملیاری دیکە بۆ پڕ کردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگی ١٢ داوا بکەن.

شاندەکە لە هەریەکە لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی.
ک