زایەڵە- سەروەر هاواری، بریکاری وەزارتی بارزگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیارانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ درا.

بریکاری وەزارتی بارزگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد "بڕی شایستەکە بریتییە لە 125 ملیار و 853ملیون دینار، کە بۆ ‎سلێمانی47 ملیار و 642 ملیۆن دینارە، هەروەها بۆ هەولێر 44 ملیار دینار و  بۆ دهۆک 34 ملیار دینارە.

وەک قۆناغی یەکەمی خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی عێراق، چەکێکی 150 ملیار دیناری ڕەوانەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، کە بڕی 47 ملیار و 373 ملیۆن و 835 هەزار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێرە و بڕی 35 ملیار و 541 ملیۆن و 48 هەزار دیناریش پارەی گەنمی جووتیارانی سنووری پارێزگای دهۆکە و بڕی 67 ملیار و 84 میلۆن و 117 هەزار دیناریش پارەی جووتیارانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەیە لەگەڵ هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین.

بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کورستان و وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی عێراق لە بارەی کڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێم کردبوویان، بۆ ئەم ساڵ حکوومەتی عێراق بڕی 700 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان کڕیوەتەوە، کە 228 هەزار تۆن لە پارێزگای هەولێر، 282 هەزار تۆن لە پارێزگای سلێمانی و 189 هەزار تۆنیش لە پارێزگای دهۆک بوو.

ک