زایەڵە - رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، لەگەڵ دەستبەكاربوونیان نووسراویان بۆ تەوتینكردنی مووچە ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە و ئەویش نووسراوەكەی ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە كردووە.

وتیشی، "لەئێستاشدا لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی بتوانین مووچەی مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، میلاكی پەروەردەی كەركوك و دانیشتووی كەركوك تەوتین بكرێت و لە بانكەكانی شارەكەدا بێت".

ک