زایەڵە- نەبیل حمە ساڵح بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور لەلێدوانێکی تایبەتدا بەزایەڵەی ڕاگەیاند،بۆ وەرگرتنی موچەی مانگی 7 و 8، وانە بێژان سەردانیان بكەن.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزور وتیشی، سبەینێ یەكشەممە (2024/12/15) کاتژمێر (11:00) سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرێتییان/ژمێریاری بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی وانەبێژان بۆ مانگەكانی (7 و 8)ـی ئەمساڵ.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، تەنها بەڕێوەبەر دەتوانێت سەردان بکات و موچەی کەس بەکەس نادرێت.

ڕونیشیکردەوە، 360 مامۆستای وانەبێژ لێی سودمەند دەبێت،بۆهەرمانگێک 200 هەزار دینارە ،چونکە پشووی هاوین بووەو مەقتوع بووە،بۆهەردوو مانگەکە 400 هەزار دینار وەردەگرن.

ئەوەشی خستەڕوو،مامۆستایانی وانەبێژ دەبن بەگرێبەست، مامۆستایانی گرێبەست هاوتای مامۆستایانی میلاک  دەبن،لەگەڵ مامۆستایانی میلاک مانگی 10 وەردەگرن.

ک