زایەڵە- ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ماوەی دوو هەفتەیە بڕی 763 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی كە هەرێم ئامادەنییە ئەو پارەیە وەربگرێت و پێیوایە دەبێت زیاتری بۆ بنێردرێت.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ماوەی دوو هەفتەیە بڕی 763 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم نێردراوە و خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و هەرێم ئامادەنییە ئەو پارەیە وەربگرێت و پێیوایە دەبێت زیاتری بۆ بنێردرێت.
وتیشی، "هەرێمی كوردستان داهاتی ناوخۆی لەبەردەستدایە و دەتوانێت كورتهێنان پڕبكاتەوە و پێشتر خۆیان راگەیاندووە داهاتی ناوخۆیان مانگانە 350 ملیار دینارە".
شیاوی باسە بەهۆی بێ مووچەییەوە سەندیكا و ڕێكخراوەكانی كەرتی تەندروستی لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان بڕیاری بایكۆتی سەرتاسەرییان لە ئەمڕۆ یەك شەممەوە ڕاگەیاند.
ک