زایەڵە-کەناڵی ئەی بی سی نیوز بە پشتبەستن بە وتەبێژی دەزگای نهێنی ئەمریکا بڵاویكردوهتهوه، کەسێک کاتێک هەوڵیدا سەرکەوێتە سەر سیاجێکی کاتی لە نزیک کۆشکی سپی، دەستگیرکراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ڕوداوەکە لە دەوروبەری کاتژمێر 11ی بەیانی ڕویداوە، لەکاتێکدا دەزگای نهێنی ڕونیکردوەتەوە کە ئەو کەسەیان دەستگیرکردوە و تۆمەتی چونە ژورەوەی نایاسایییان خستوهتە پاڵ. وتەبێژی دەزگای نهێنی ئاماژەی بەوەکردوە، کە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەوکاتەدا لە کۆشکی سپی بوە و هیچ زیانێکی پێنەگەیشتوە. ڕونیشیکردوەتەوە، ئەو سیاجە کاتییە لە دەوری کۆشکی سپی دانراوە، بە ئامانجی ئامادەکاری بۆ دەستبەکاربونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە 20ی مانگی 1ی 2025دا.
ک