زایەڵە-دەستەی گشتی کەشناسی و چاودێری بومەلەرزەی عێراقی جەخت دەکاتەوە کە کاریگەری شەپۆلی سەرما تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.

بەپێی راگەیەنراوێکی دەستەکە کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە سەرمایەی رووی لەعیراق کردوە  لەرۆژانی یەکشەممەو دوو شەممەو سێشەممە دەگاتە ئەو پەڕی سەرماو تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیەش کاریگەری شەپۆلەکە دەمێنێت.

دەستەکە پێشبینی ئەوەشیکردوە کە لەمشەوەوە تاوەکوبەرەبەیانی سبەینێ پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت بۆ ئاستی بەستن و دروستکردنی زوقم لە ناوچەکانی باکوری خۆرهەڵاتی عیراق تا دەگاتە پارێزگاکانی نەینەواو ئەنبار و لەگەڵ هەڵهاتنی خۆریشدا پلەکانی گەرما کەمێک لەسەرو سفرەوە دەبێت.

لای خۆشیەوە ئاراس جەبار پێشبینیش دەکات ئەمڕۆ ئێوارێ کاریگەری ئەم بایە ساردە کەمبێتەوە.

بە گوێرەی وێستگەکانی کەشناسی شەوی رابردو لە سلێمانی پلەکانی گەرما بۆ ٤ پلە ژێر سفر دابەزی بوو.

ک