زایەڵە ـــ ئێران وەک میوانداری پاڵەوانێتی فۆتسالی CAFA ڕاگەیەنرا.
ئیحسان ئۆسۆلی ئەندامی دەستەی کارگێڕی و سەرۆکی لێژنەی فۆتساڵی ئێران لە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵەدا گوتی "لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سکرتێری گشتی و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فۆتساڵ بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەسەر بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی یەکێتی تۆپی پێی لە مانگی تەمووزدا کرا".
هەروەها گوتی: "میوانداریکردنی ئەم پاڵەوانێتییانە نەک تەنها دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ئەنجامدانی چەند یارییەکی دۆستانەی هەڵبژاردەکە، بەڵکو یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی ژێرخانی یاریگاکە."
ئۆسۆلی گوتی "لیژنەی فۆتسال پێشوازی لەم میواندارییە دەکات و ئینشاڵڵا بە هەماهەنگی ستافی تەکنیکی هەڵبژاردەی نیشتمانی وردەکاری زیاتر لەسەر تیپەکانی ئامادەی پاڵەوانێتییەکان و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئەم پاڵەوانێتییە دەکات."