زایەڵە ــ هەڵمەتە نێودەوڵەتییەکان نیگەرانن لە دۆخی میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 لەلایەن سعودیەوە.

"20 ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ناڕەزایی دەردەبڕن بەرامبەر میوانداریکردنی مۆندیال لەلایەن سعودیەوە" ئەمەیە ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فرانس 2 ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر ناڕەزایی نێودەوڵەتی دژ بە فیفا بۆ پێدانی میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 بە سعودیە.

بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، سعودیە شایستەی میوانداریکردنی مۆندیالی نییە و "نمرەیەکی لاوازی" لەم بوارەدا هەیە.

فیفا هەفتەی ڕابردوو سعودیەی وەک تاکە کاندید بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 ڕاگەیاند.

ماڵپەڕی فرانس 24 دەنووسێت کە نیگەرانی سەرەکی ئەم ڕێکخراوانە بریتییە لە "ڕێزنەگرتن لە مافی کرێکاران" بۆ دروستکردنی یاریگاکان، "ڕێزنەگرتن لە مافەکانی ژنان" و "نەبوونی ئازادی ڕادەربڕینی ڕۆژنامەوانی".

بەگوێرەی ئەم میدیا فەڕەنسیە، نەبوونی چاکسازی ڕیشەیی و ڕێوشوێنی بەپەلە لەوانەیە بە سیاسەتی سەرکوتکردن و جیاکاری وێنەی مۆندیالی 2034 بشێوێنێت و لەکەدار بکات.