زایەڵە ـــ کێشەی سەرەکی مانچستەر سیتی کوژاندنەوەی بزوێنەری گۆڵکردنی هالند بوو.

"داخستنی هالند هۆکاری نەبردنەوەی گواردیۆلایە"، ناوەڕۆکی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی ماڵپەڕی ئەلکورە لەسەر سەرکەوتنی سیتی لەم وەرزەدا.

تێکڕای گۆڵکردنی هالند لە 2 گۆڵ لە هەر یارییەکدا لە 5 یاری یەکەمی خولی ئینگلیزی دابەزیوە بۆ 1 گۆڵ لە 3 یاریدا، هێرشبەری ژمارە یەکی سیتی رووبەڕووی دابەزینی زیاتر لە 100٪ دەبێتەوە.

گواردیۆلا لە 10 یاریی ڕابردوودا لەگەڵ سیتی تەنیا یەک بردنەوەی و 7 جار دۆڕاندن و لە 2 یاریدا یەکسان بوونی ئەزموون کرووە.

سیتی ئەمشەو لە دێربی مانچستەر ڕووبەڕووی یونایتد دەبێتەوە.

ئەلکورە دەڵێت هالند لە 10 یاریی رابردوودا تەنیا 4 گۆڵی تۆمارکردووە و لە 6 یاریدا نەیتوانیوە گۆڵ تۆمار بکات، کەوابوو، "گواردیۆلا چەکی لێ وەرگیراوە."

بەگوێرەی میدیای نێودەوڵەتی، کێشەی سەرەکی گواردیۆلا لە هێڵی هێرشبردندا ئەوەیە کە هیچ هێرشبەرێکی بە قەبارەی هالند نییە، بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەو منداڵە زەبەلاحە لەکاتی پێویستدا.