زیەڵە ـــ تۆڕی شاخەوانیی کوردستان بە هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵەی هەردەوانی گەرمیان لە ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی شاخەوانی کوردستان و هەروەها ڕۆژی جیهانی شاخ ماراسیمێکی لە هەنارانی کۆن بەڕێوەبرد.
دەستەی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی هەردەوانی گەرمیان: خۆشحاڵبووین بە بەشداری لە مەراسیمی ڕۆژی جیهانیی شاخ و ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی شاخەوانیی کوردستان
لە گوندی هەنارانی کۆنی- بناری شاخی چایەر کە چەند چالاکیەکی لەخۆگرتبوو لەوانە(پێشبڕکێی ڕاکردن)لە بناری شاخەوە بۆ لووتکەی شاخی چایەر و لە چالاکی یەکی تری ژینگە پارێزی دا ناشتنی(بەڕوو)بوو بۆ سەوز کردنی زیاتری ناوچەکە و چەند چالاکی یەکی تر ئەنجام درا لـەوانە:
ووتاری پێشوازی لە لایەن سەرۆکی تۆڕی شاخەوانییەوە پێشکەش کرا.
خوێندنەوە شیعــر
دابەشکردنی خەڵات
ئامادەکردنی ژەمی نیوەڕۆ بۆ بەشداربووانی مەراسیمەکە.
ئازادکردنی باڵندەیەکی کێوی لەلایەن گروپی شاخەوانی "مەقانە"وە و هەروەها چەند چالاکی یەکی تر.
دەستەی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: شایانی باسە کە ڕێزلێنانێک لە لایەن
گروپی شاخەوانی "ئایندە" ـەوە
پێشکەش بە کۆمەڵەکەمان کرا زۆر سوپاسیان دەکەین،هەروەها سوپاسی تۆڕی شاخەوانیی کوردستان دەکەین کە هەڵسان بە سازدانی ئەم مەراسیمە نموونەیان زیاد بێت.
بەشی ڕاگەیاندن زیاتر وتی: ئەندامانی کۆمەڵەکەمان بوون بە دوو تیمەوە،تیمێک بەشداری مەراسیمەکەی کرد و تیمی دووەم لەگەڵ ئەندامانی:
گروپی شاخەوانی "بەمۆ" دا بەرەو لووتکەی شاخی چایەر بەڕێکەوتن سوپاس بۆ خوا بەسەلامەتی گەیشتنە لووتکە شاخەکە و گەڕانەوە خاڵی دەسپێک.