زایەڵە- وەزارەتی دارایی عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی کردووەتە مەرج بۆ رەوانەکردنی مووچەی مانگی ١١ی فەرمانبەرانی هەرێم.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی هەرێم و بەغدا ئەوە کراوەتە مەرج کە مووچەی مانگی ١٠ دەست بە دابەشکردنی بکرێت پاشان پارە بۆ مووچەی مانگی ١١ رەوانە بکرێت.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندووە، لە ئەمڕۆوە دەست بە رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ١١ دەکرێت.
هەر ئەمڕۆ پێش بڵاوبوونەوەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم، حکوومەتی هەرێم رایگەیاند رۆژی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە بەغدا پارەی بۆ مووچەی مانگی ١٠ رەوانە کردووە بەڵام حکوومەتی هەرێم بەهۆی کورتهێنانی پارەکە دابەشکردنی مووچەی راگرتبوو.
ک
December 15, 2024