زایەڵە-دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت.
لەشەوی ٢٠٢٤/١٢/١٢ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، لەئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و لەسەر بنەمای زانیاری و چاوودێری وورد بەبڕیاری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوە ئاسایش، توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەناحیەی (خورماڵ)دەستگیربکرێن و بڕی ( ٢٠،٩٦٥) بیست کیلۆ و نۆسەد و شەست و پێنچ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری(کریستاڵ) دەستیبەسەردا بگیرێت، بازرگانان ئامانجیان بووە ماددەکان لەپارێزگاکانی هەرێم و عێراق ساغ بکەنەوە.
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٢٥)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
ک