زایەڵە- ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند: بە دابەشکردنی یەک مووچە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن ناشکێنن و بەردەوام دەببن لە بایکۆت.
دەقی راگەیەندراوی ئەنجومەنەکە:
بەناوی خوای گەورەی میهرەبان
مووچەخۆرانی قووتدزراو و بەهەڵوێست
ئەمڕۆ پاش زیاتر لە (٧٠) ڕۆژ لە دەستبەسەرداگرتنی مووچەکانمان، دەسەڵاتی خۆسەپێنی تاڵانکار، هێشتا خۆی لە ڕاگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی (١٠) دەدزێتەوە و باکی بە چاوەڕوانیی و برسێتی و قەرزاری مووچەخۆران و بێبازاڕیی نییە. لە کاتێکدا دەبوو ئامادەکاری بۆ پێدانی مووچەی مانگی (١٢) بکات.
لێرەوە ڕایدەگەیەنین: پێویستە دەستبەجێ دەسەڵات دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی (١٠، ١١) بکات و واز لە سیناریۆکانی دەستی دەستی و درۆ و چەواشەکاریی بهێنێت؛ ئەم کارتانە سووتاون و (تەوتین و پلەبەرزکردنەوە)مان لەبیرنابەنەوە.
مووچەخۆرانی بەهەڵوێست، بۆئەوەی ئەزموونی تاڵانکردنی (٣) مووچەی ساڵی ڕابردوو دووبارەنەبێتەوە؛ ناڕەزایەتیی و چالاکییەکانمان فراوانتر دەکەین و پاڵپشتیی بایکۆتی خۆڕسکانەی چین و توێژە جیاوازەکان دەکەین.
لە کۆتاییشدا هۆشداری بە دەسەڵاتداران دەدەین لە زیاتر دواخستنی مووچەکانمان. لە ڕۆژانی داهاتووشدا؛ فشاری نوێ و کاریگەر و سەرتاسەریی، لە بەغداد و هەولێرەوە دەستپێدەکەین و بە کەمتر لە وەرگرتنی مووچەی ئەم سێ مانگە و تەوتینکردنی مووچەکانمان لە ڕێی بانکە فیدراڵییەکانەوە، ڕازینابین.
بەیەک مووچە بایکۆت ناشکێت.
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی
ک