زایەڵە- لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، هەرحزبێکی ئۆپۆزسیۆن نەچوە پەرلەمانی ساختەو دیزاینکراوی خولی شەشەم،جوان نیە و دورە لەئەخلاقی هێزی ئیسڵاحی دژە دەسەڵات ئەو کورسیانە پڕبکەنەوە.

ڕاشیگەیاند: دەستم لەحزبەکانی دەسەڵات شتوە،ئەوانی دی دەرەوەی دەسەڵات دەڵێ ، کورسی خەڵکی تر چۆن پڕدەکەیتەوە با پشتئەستووریش بیت بە یاسا ،چونکە هەمووکات حەق لای یاسا نیە ،وەک گوتراوە هەندێک جار(العدل في ضمير القاضي وليس في نص القانون).

ناوبراو وتیشی، بۆ زانیاری هەموان لەخولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان دوای کاراکردنەوەی پەرلەمان(کەبەناهەق دووساڵ پەکخرا) لە هاوینی ٢٠١٧ کەسەرۆک وسکرتێری ئەوکات دەستیان،لەکارکێشایەوە(کاک دکتۆریوسف وکاک شێخ فخرالدین) پارتی ویەکێتی ئامادە بون سەرۆکی پەرلەمان بدەنە یەکگرتوو کە جێگر وسکرتێری ئەوکاتی پەرلەمان(کاک جەعفەر ئیمێنکی وخاتوو بێگەرد تاڵەبانی)  لەڕێێ بەندەوە داوایان لێکردم ئەو پەیامە بگەیەنمە حزب،خۆشبەختانەسەرکردایەتی یەکگرتوو کۆبونەوەیەکی تایبەتی بۆ گرێداوئەوداوایەی بە زۆرینەی دەنگ ڕەتکردەوە،ئامادە نەبوین شوێنی براکانمان لە گۆڕان وکۆمەڵ پڕبکەینەوە.

ک