زایەڵە-وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: بڕیارى فراوانخوازیی ئیسرائیل لە جۆلان دژى یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتییەکانە.
عێراق پشتیوانیی لە سەربەخۆیى و سەروەریی خاکى سووریا دەکات و هەموو هەوڵەکانیش بۆ گۆڕینى بارى دیمۆگرافى ئەو وڵاتە ڕەتدەکاتەوە.
داواى هەڵوێست لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەکەین بۆ پاراستنى سەروەریی خاکی سووریا.
ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی ئیسرائیل بڕیاریداوە بە زیادکردنى کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکان لە جۆلانى سووریا بە بەهاى ١١ ملیۆن دۆلار، ئەمەش نیگەرانى بەشێکى زۆر لە وڵاتانى ناوچەکەى لێکەوتەوە.
December 16, 2024