زایەڵە- هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی وتی،کاتێک هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێت بگەنە تاوانبارێک، دەبینن سیمکارتەکەی فرۆشراوە، لەبەر ئەوە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین سیمکارتەکانی خۆیان بە بەشێک لە ناسنامەکانی خۆیان هەژمار بکەن، هیچ سیمکارتێکی تۆمارکراو بە ناوی خۆیان لە بازاڕ نەفرۆشن، هەتا بەناوی کڕیار تۆماری دەکەن.
وتیشی: "ئەو دووکاندارانەی کاری موبایل فرۆشتن دەکەن، لە تەنیشت کارەکەیان کاری کڕین و فرۆشتنی سیمکارتیش دەکەن، ئەگەر بریکار و تۆمارکراو نەبن، داوایان لێ دەکەین واز لە کاری سیمکارت کڕین و فرۆشتن بێنن، چونکە ڕەنگە قازانجەکەی چەند هەزارێک بێت، بەڵام بە گوێرەی ڕێنماییەکانی ئێمە، هەر کەسێک سیمکارتی تۆمارکراو بەناوی کەسێکی دیکەوە بفرۆشێت بە بڕی سێ ملیۆن دینار سزا دەکرێت."
ک
December 16, 2024