زایەڵە-وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو بڕە پارەیەی کە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕیاری گواستنەوە (مناقلة)ی لەسەردراوە هێشتا تەمویلەکەی نەخراوەتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەم (11) کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی دراوە بەهەمان شێوە هێشتا نەخراوەتەسەر هەژماری بانکییان.
جەختیشیکردەوە، هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێک کە تائێستا خۆی لە سیستمی بایۆمەتری تۆمارنەکردووە، مووچەکەی لە فەرمانگەکەی خۆی رادەگیرێت تا لەماوەی ئەم چەند رۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت پاشان مووچەکەی بۆ خەرجدەکرێت.
هاوكات لەگەڵ ئەم راگەیەندراوەدا وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی تشرینی یەكەم (10)ی بڵاوكردەوە.
ک