زایەڵە- لەوتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە فەرهاد تۆفیق مامۆستای زانکۆ بۆزایەڵە وتی، وڵاتی سوریا لەبەر گرنگی جوگرافیاکەی و دەوڵەمەندی وڵاتەکەو بەهۆی هەڵکەوتەی جیۆپۆلیتیکی وڵاتەکە لەدێرزەمانەوە بۆتە ناوەندێکی ململانێی سیاسی وڵاتان وئیمبراتۆریەتیەکانی ناوچەکە، بۆیە بەردەوام  ئەوگرفتانەی کەلەسوریا سەریان هەڵداوە لەگرفتێکی ناوخۆییەوە زۆرجار بونەتە گرفتێکی ئیقلیمی و گرفتێکی نێودەوڵەتی.

ناوبراو وتیشی، ئەمە چ لەڕابردودابێ یاخود لەسەردەمی زوەوەبێ، وەچ لەسەردەمی دەوڵەتی سوریایی پێش ئەم قۆناغەی ئێستادا بێت سەردەمی ئەسەد وەچ لەدوای سەردەمی ئەسەد، ئێمە ئەزانین ئەوگرژی و ئاڵۆزیانەی لەدەیەی ڕابردودا لەسوریا ڕووی دابەهەمان شێوە ئەویش تەنیا نەبونەتە گرژی و ئاڵۆزی وکێشەی ناوخۆی ،بەڵکو بونە کێشەی نێودەوڵەتی بەهەمان شێوە کاریگەریان لەسەر ئەوکێشانە هەبووە، دواجار نزیکەی 13 ساڵ بەوشێوەیە سوریا درێژەی کێشا ،لەدواجار بڕیاردان لەسەر داهاتووی سوریا و ئەم قۆناغەی  ئێستا سوریا ڕاستە کەم تازۆر بڕیارەکان ڕەنگە ناڕازی لێ بوبێ، بەڵام دواجار هەم وڵاتانی نێودەوڵەتی ،هەم وەڵاتانی ناوچەی چ خۆویستی بێ چ ناچاری بۆبێ کۆک بوون لەسەر ئەوەی هیچ بەرپەرچدانەوەیەک و هیچ ناڕەزایەتییەک ی کرداریان نەبووە.

فەرهاد تۆفیق ئەوەشی خستەڕوو،لەسوریای نوێ هەژمونی وڵاتانی ئیقلیمی وهەژمونی وڵاتانی نێودەوڵەتی کاریگەری لەسەر پێکهێنانی سوریای نوێ هەیە،

هێمای بەوەشکرد،ئەوەی لەئایندەی سوریا ئەخوێنرێتەوە، ئەوەیە کەهەموو ئەو وڵاتانەی کە کاریگەریان لەسەر پێکهێنانی دەوڵەتی سوریا هەیە ئەوەیە کە سوریایەکی یەکگرتوو هەبێت، سوریایەک کەڕژێمێکی جیاوازتر بێ، وە سوریایەکی نوێ و جیاواز بێ لەڕژێمی پێشوو.

ک