زایەڵە- نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: هەموو ئامادەکارییەکان تەواو بوون، بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی کۆمسیاران واژۆ لەسەر دابەشکردنی پاداشتە داراییەکانی کارمەندان بکات و لە کۆتایی هەفتەدا پاداشتەکە دابەش دەکرێت.
 زیاتر لە 41 هەزار کارمەند بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەی دەنگدان تۆمارکران، کە فەرمانبەر و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان بوون.
 پاداشتەکە بۆ هەر کارمەندێکی ئاسایی ناوەند و بنکەکان کە فەرمانبەر بێت، 150 هەزار دینارە؛ ئەو کارمەندانەش کە فەرمانبەر نین 250 هەزار دینارە.

ک