زایەڵە-سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیاند، شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كەبۆ پێكهێنانی حكومەت دیاریكراون لەپیرمام كۆدەبنەوە لەسەر چۆنێتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان و بەگەڕخستنی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆدەکەن.

هاوكات گفتوگۆی بارودۆخی ناوچەكە و گۆڕانكارییەكانی سوریاش دەکرێت، هاوکات، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە دەبێت، لەكاتێكدا مووچەخۆران چەند مانگێكە مووچەكانیان وەرنەگرتووە و ئەمەش لێكەوتەی خراپی لەسەر ژیانی خەڵك و دەوامی خوێندنگە و فەرمانگەكان هەیە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، شاندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی بۆ هەمان پرس یەكەم كۆبوونەوەیان ئەنجامدا لە 30ی 11دا، و شاندەکەتی یەكێتی بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەئەندامێتی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، رێواز فایەق، نزار ئامێدی، رزگار حاجی حەمە، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بوو، هاوكات وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی هۆشیار زێباری و بەئەندامێتی پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب ئومێد سەباح بوو.

ک