زایەڵە- پارێزگاری کەرکوک نوسراوێک ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات بۆ تەوتینکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک کە سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە نوسراوەکەدا داوا کراوە مووچەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە ڕێگای بانکە فیدڕاڵیەکانی ڕەشید و ڕافیدەین تەوتین بکرێن کە لقیان لە کەرکوک هەیە تا وەکو لەگەڵ مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق مووچە وەربگرن.

بەپێی زانیارییەکان، مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی کە ژمارەیان حەوت هەزارو 454 کەسە و مووچەی مانگانەیان شەش ملیار و 821 ملیۆن دینارە، لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان مووچە وەردەگرن و حکومەتی هەرێم دەیەوێت هاوشێوەی فەرمانبەرانی تری هەرێم لە ڕێگای هەژماری من مووچەکانیان بە بانکی بکرێت.

ک