زایەڵە-ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاماری تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌كانی جیابونه‌وه‌ و هاوسه‌رگیری له‌ ماوه‌ی مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش، له‌هه‌ر كاتژمێرێكدا حه‌وت خێزان واته‌ دو هاوسه‌ر له‌یه‌كتر جیاده‌بنه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌ی هاوسه‌رگیری و جیابونه‌وه‌ له‌ عێراق، ژماره‌ی هاوسه‌رگیری نوێ له‌ مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2024دا گه‌یشته‌ 26 هه‌زار و 88 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی جیابونه‌وه‌ گه‌یشته‌ پێنج هه‌زار و 734 حاڵه‌ت، واته‌ ڕۆژانه‌ 191 حاڵه‌تی جیابونه‌وه‌ له‌ دادگاكانی عێراق تۆمارده‌كرێن و به‌مجۆره‌ زیاتر له‌ هه‌ر كاتژمێرێكدا حه‌وت حاڵه‌تی جیابونه‌وه‌ تۆمارده‌كرێن، به‌غدای پایته‌ختیش له‌ پێشه‌نگی لیستی دۆسیه‌كانی هاوسه‌رگیری و جیابونه‌وه‌دایه‌.

ک