زایەڵە-سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن،هەر کەسێک بیەوێت بە پیادەڕەوی لە سوریاوە بێتە هەرێمی کوردستان، دەبێت بە ناو هەولێردا یاخود بەناو عێراق دا بێتە سلێمانی، خۆ سلێمانی لەسەر سنوری سوریا نییە.

فڕۆکەخانەی سلێمانی بە ڕووی فڕۆکەخانەی دیمەشق دا کراوە نییەو سلێمانی لەسەر دەریاش نییە، ئیتر چۆن دەتوانرێت لە سوریاوە کەسێک بێتە سلێمانی، بۆیە بڵاوکردنەوەی هەواڵی هاتنی ماهر ئەسەد بۆ سلێمانی دەستی سیاسی لە پشتە.

نە کەس هاتووە بۆ سلێمانی، نە سلێمانیش کەسێکی پاشەڵ پیسی وەکو ماهر ئەسەد حەشار دەدات.

ک