زایەڵە - ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، کۆبانێ سیمبولی شەڕی ئازایانەی کوردەکانە لە دژی داعش و لەدوای ١٤ ساڵ لە جەنگ، نابێت چیتر خوێنڕشتن بەرۆکی خەڵکەکەی بگرێت.
ئەمە لە کاتێکتدایە، ساڵی ٢٠١٤، دوای کۆنترۆڵکردنی بەشێکی خاکی سووریا، داعش دەستی بە هێرشکردنە سەر ناوچەکانی دەوروبەری کۆبانێ کرد و ئەو گروپە هێرشەکانی بۆ سەر ئەو ناوچەیە چڕتر دەکردنەوە و بەرگریی کوردانی شارەکەش بەهێزتردەبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیاش بەرپرسیارێتیی ئەوەی هەیە پارێزگاری لە یەکپارچەیی سووریا و هیوای بەرقەراربوونی ئاشتی بکات. ئەمش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، دوێنێ نامەیەکی بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ناردووە و ئۆپەراسیۆنی تورکیای بە چاوەڕوانکراو ناوبردووە و داوایکردووە، گوشار لە تورکیا بکات، کە هێز نەنێرێتە سەر سنووری باکووری سووریا.
ک