زایەڵە-كۆمپانیایی گوڵف كیستون پترۆلیومی جیهانی بڵاویكردۆتەوە: بەرهەمهێنانی نەوتی خام لەكێلگەی نەوتی شێخان لەپارێزگای دهۆك بۆ ئەم ساڵ زیادیكردوە.

كۆمپانیاكە راشیگەیاندوە: هیوادارین پەرلەمانی عێراق رەزامەندی لەسەر هەمواركردنی تایبەت بە قەرەبووكردن بدات بۆ ئەوەی جارێكی دیكە هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەەندەری جەیهانی توركی دەستپێ بكاتەوە.

كۆمپانیایی نەوت وغازی بەریتانی لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە: ساڵی 2024 بۆ كۆمپانیای گوڵف كیستون ساڵێكی ئەرێنی بووە، سەرجەمی گشتی بەرهەمهێنان بۆ ئەم ساڵ گەیشتووەتە 40 هەزار و200 بەرمیل نەوتی رۆژانە لەكێلگەی شێخان دا.

حۆن هاریس بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكە دەڵێت: سەركەوتنمان هێنا لەگەڕانەوە بۆ ڕێژەی بەرهەمهێنانی بەهێز، لەهەمان كاتدا هێشتنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان بەهەمان شێوە وایكردووە لەڕێگەی فرۆشتنەوە لەبازاڕی ناوخۆیی كوردستاندا نەختینەیی دابین بكەین.

ک