زایەڵە-ماڵپەڕى بەغداد ئەلیەوم بڵاویکردەوە، شاندێکی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق لە هەولێرن و ماوەی هەفتەیەک دەمێننەوە، کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن و چەندین دۆسیەش بە وردى تاوتوێ دەکەن.

شاندەکە داوایان کردوە ژمارەى کارتی نیشتیمانی فەرمانبەران و بەرواری دەرچوونی فەرمانی وزاری و بەرواری دەست بە کاربونیان ئامادەبکرێت، ئەوەش وەک مەرجی سەرەکی خەرجکردنی پارەی مووچەى ئەم مانگە (12)ی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەڵامى ئەو داواکاریىە داوەتەوە و داوای لە سەرجەم وەزارەتەکان کردووە ئەو بەڵگە یاساییانە ئامادە بکەن.

ک