زایەڵە ـــ خاوەنی ڕیکۆردی پاڵەوانێتی یەک لەدوای یەکی خولی نایابی ئینگلیزی بە تەواوی دابەزی.
"چانسی سیتی بۆ بردنەوەی نازناوەکە 1.9٪!" ئەمە پێشبینی تۆڕی ئۆپتا بۆ رێژەی قوتابیانی گواردیۆلایە لەم وەرزەی لیگی دوورگەدا.
سیتی خاوەنی ڕیکۆردی مێژووی خولی ئینگلیزی بە 4 نازناوی یەک لەدوای یەک لەژێر سەرپەرشتی گواردیۆلایە.
بەڵام سیتی لەم وەرزەدا ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە بووەتەوە، لە 10 یاریی رابردوودا تەنیا یەک بردنەوە و حەوت دۆڕاندن و دوو یەکسانبوونی ئەزموون کردووە.
قوتابییەکانی گواردیۆلا دوای 16 هەفتە لە خولی ئینگلیزی بە 27 خاڵ لە پلەی پێنجەمدان.
ئۆپتا دەڵێت سیتی لە چوار وەرزی رابردوودا 70٪ چانسی بردنەوەی نازناوەکەی هەبوو، بەڵام ئەم وەرزە بە رێژەی 68٪ دابەزیوە.
بەگوێرەی تۆڕەکە، لیڤەرپوول "82٪ چانسی بردنەوەی یەکەم نازناو" لەم وەرزەدا هەیە.