زایەڵە-لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی باوەنور بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەجۆری پێکدادان سێ کەس برینداربوو.

هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ(چوار شەممە) لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی باوەنور بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا ڕیۆ لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر داف غەباتە، لە گوندی سەی محموو شۆفێر و دووسەرنشینی کیا ڕیۆکە برینداربوون کە یەکێکیان منداڵە، بریندارەکان لەدایک بووی ١٩٩٠ و ١٩٩٤ و ٢٠٢٢ـە.

ئۆتۆمبێلی جۆری ڕیۆ بەئاراستەی ناحیەی باوەنور ڕۆیشتووە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە لە گوندی سەید محموود پێچکردنەوەی  ئەنجامداوە.

تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لەڕووداوەکە دەستپێکردووە.

ک