زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین توانیان دەستبەسەر دوو دەبەی (٣٥)لیتری ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( ئەسید )بگرن.

شەوی ٢٠٢٤/١٢/١٧ لەسەر بوونی زانیاری هەواڵگری پێشوەخت و لەئەنجامی بەدوواداچوونی هێزەکانی ئاسایش، بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە لە ناحیەی (ژاراوە) دوای ڕوبەڕووبونەوەی چەکداری دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر دوو دەبەی (٣٥)لیتری ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( ئەسید ) تۆمەتباران بەنیازبوون ماددەکان بگوازنەوە بۆ هەولێر.

لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (٢٥)لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

ک