زایەڵە-لە بازگەی دێگەڵە و سماقوڵی نزیکەی ٣ کیلۆ مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا و لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ڕاگەیەدراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە؛

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانەوە..

سێ کەس دەستگیرکران و بڕی (٢.٥) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا.

لەدوو چاڵاکییدا لە سەرەتاکانی مانگی ٢٠٢٤/١٢ تاکۆ ٢٠٢٤/١٢/١٨ بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی بازگەکانی سەر بە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاساییش) لەبازگەی(دێگەڵە)و (سماقولی) توانییان بڕی (٢.٥) دوو کیلۆگرام نیو ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی هیرۆین و حەبی کپتاگۆن و ماریجوانا دەستبەسەردابگرن.

لەم دوو چاڵاکییەدا بە بەشداری تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان توانرا (٣) کەس دەستگیربکرێن کە بەنیاز بوون ئەم بڕە ماددەهۆشبەرانە لەشاری هەولێر و دهۆک بڵاوبکەنەوەو کڕین و فرۆشتنی پێوەبکەن..

لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ هەرسێ تۆمەتبار کراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە،.

ک