زایەڵە - نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە بەیانناكەیەكدا رایگەیاندووە: سودانی راوێژكارەكانی ئاگاداركردووەتەوە بیروبۆچونی خۆیان دەرنەبڕن لە لێدوانی رۆژنامەوانیدا، بەجۆرێك پێچەوانەی چوارچێوە گشتیەكانی ئیدارەدانی دەوڵەت بێت، لەڕێی گوزارشتكردن لە بیروڕای خۆیان كە نمایندەی حكومەت ناكات، ناشبێت چاوپێكەوتن بكەن و لێدوان بدەن بۆ میدیاكان، بە رەزامەندی فەرمی نەبێت.

سودانی راوێژكارەكانی سەرپشك كردووە لەنێوان بەردەوامبون لەكاری فەرمی یاخود سازشكردن لە پۆست و پێگە راوێژكارییەكانیان، كە لەو حاڵەتەدا دەتوانن لێدوان بدەن و گوازرشت لە بیروڕاوی خۆیان بكەن.

ئەو ئاگاداركردنەوەی سودانی بۆ راوێژكارەكانی دوای ئەوەدێت، ئیبراهیم سمێدەعی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا ئاشكرایكرد، داوا لە حكومەتی عێراق كراوە گروپە چەكدارەكانی عێراق چەك بكات، وتیشی: ئەگەر گروپە چەكدارەكان خۆرسكانە وەڵامی ئەو دوایە نەدەنەوە ئەوا بەهێز چەك دەكرێن، ئەوەش كاردانەوەی زۆری بەشێك لە هێزە شیعیەكان و گروپە چەكدارەكانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

ک