زایەڵە - نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق بایۆمەتری پەسەندكرد و بەمەش بێ گەڕانەوە بۆ حكومەتی هەرێم تەوتین دەستپێدەكات.
لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە دڵشاد میرانی ڕێکخەری خۆپیشاندانەکانی مامۆستیان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەسلێمانی ڕایگەیاند، دوای پەسەندكردنی ئەنجامی تـۆمـاری بایۆمەتری UPNی مووچەخۆرانی هەرێم ، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە، وەزارەتی دارایی عێراق دەتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ حكومەتی هەرێم تەوتین لە بانكی رەشید و رافیدەین بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێبكـات و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی جێبەجێبكات.
دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەیەكدا كە بەسەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بەڕێوەچووە، بڕیاردراوە بایۆمەتری بكرێتە ژمارەی وەزیفی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان، بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران.
ک