زایەڵە-ئەمشەو چوارشەممە ١٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە کەلار گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لە کاتی کارکردندا بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.
لەمبارەوە رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار رایگەیاند" گەنجەکە ناوی عومەر عیماد حەسەنە و کرێکار بووە و لەگەڵ ئۆتۆمبێلی میکسەر خەریکی کارکردن بووە، لەوکاتەدا بەرزکەرەوەی پەمپی ئۆتۆمبێلەکە بەر وایەری کارەبای گەڕەکەکە کەوتووە بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە."
بە وتەی رزگار لەتیف ،کاتێک گەنجەکە بردراوەتە نەخۆشخانە، هەوڵیانداوە لێدانی دڵی بۆ بگەڕێننەوە، بەڵام هەوڵەکانیان بێسوود بوون و تەرمەکەیان ناردووەتە دادپزیشکیی.
ک