زایەڵە - شەپۆلێکی باران بارین و بەفر بارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە بەکاریگەری لاواز بۆ مام ناوەند.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەمەودای 20 بۆ 21 ی مانگ و کۆتایی هەفتە و ڕۆژانی هەینی و سەرەتای هەفتە، هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی دابارینەوە کەسەرچاوەی سەرەکی دەریای سورە.
وتیشی: ئەم شەپۆلە زۆرترین کاریگەری لەسەر گەرمیان و سنوری پارێزگای هەڵەبجەو کەرکوک و سلێمانی دەبێت بەکاریگەری مام ناوەند دواتر ئیدارەی ڕاپەڕین و کۆیەو باشوری سنوری پارێزگای هەولێر لەسەر باکوری سنوری هەولێرو ناوچەکانی بادینان کاریگەری بەگشتی لاواز دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما لە مەودای شەپۆلەکە بەڕێژەی 1 تا 3 پلە بەرز دەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند دەبێت بەپێی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، ئەگەری بەفر بارین لەناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجەو سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین هەولێر هەیە بەڕێژەی کەم بۆ مام ناوەند لەبەرزی 1300 و بۆ 1500 مەتر لەئاست ڕووی دەریاوەو بۆ سەرەوە، ڕۆژی شەممە کاریگەری شەپۆلەکە بەتێپەڕ بوونی کات بەرەو کۆتایی دەروات.
ک