زایەڵە - کاتێک دەوڵەتی عوسمانی بڕيايدا ميرنشينە سەربەخۆ و نيمچە سەربەخۆکانی کوردستان لەناو ببات و دەسەڵاتی "بابولعالی" بسەپێنێتەوە سەر کوردستان لە ساڵی ١٨٣٤ دەستی کرد بە پەلاماردانی ميرنشينی سۆران ، کە ئەوکات سنوورەکەی دەگەيشتە سێرت و ئەو ديو ماردين( بادينان و بۆتانيش بەشێک بوون لە سۆران)
هەردوو ميرنشينی بابان و هەکاری نقەيان لە خۆيان بڕی و ڕەنگە پێشيان خۆشبوو بێ.
پاشای گەورەی سۆران نزيکەی سێ ساڵ سەرکردايەتی شەڕێکی قارەمانانەی کرد. لەو ماوەيەدا بە هەزاران قارەمانی کورد بە ژن و پياوە وە شەهيد بوون . عوسمانيیەکان بە راوێژ و پشتيوانیی ئينگليز و هەندێ دەوڵەتی تريش هەر جێگايەکيان دەگرت وێرانيان دەکرد.
لە پايزی ١٨٣٦ سۆران شکا و پاشای گەورە بە ناچاری و لەپێناوی پاراستنی ئەوەی ماوە لەسەر بەڵێن و بە نێوانگيری ئينگليز دەچێتە ئيستانبۆل و لەوئ شونبزر دەکرئ.
ئەوەی جێگای سەرنجە ميرنشينەکانی تر بە هێچ شێوەيەک هاوکاری پاشای گەورە ناکەن، بەڵام کاتێک ئەو دەشکێ. نۆرە دەگاتە ئەوانی دی ، بەداخەوە هیچ بەرگریێکیان پێ ناکرێت و لەنێو دەبرێن.
ئێستاش دەوڵەتی عوسمانی نوێ هەمان سياسەت دەرهەقی گەلی کوردستان پەيڕەو دەکات و ميرە حزبيەکانيش هەمان هەڵوێست دووبارە دەکەنەوە!
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی