زایەڵە - ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنیی هەولێر رایگەیاند: "ساڵی پار موختارەکان چاودێری دابەشکردنی غازیان دەکرد لە رێگەی پسوولەی خۆراکەوە، کە مۆریان لە دواوەی پسوولەکە دەدا، بەڵام ئێستا ناتواندرێت پسوولەی خۆراک بەکاربهێندرێ، بۆیە کۆبۆنمان دروستکردووە."

وتیشی: "بۆ کار ئاسانی هاووڵاتیان و دابەشکردنی غاز بە یەکسانی و بێ جیاوازی، موختاری گەڕەکەکان رێککەوتون کۆبۆن دروستبکەن لەو رێگەیەوە غاز بەسەر خێزانەکاندا دابەشبکەن."

ئەوەشی خستەڕوو: "هەر خێزانێک مانگانە دەتوانێت دوو بتڵ غاز وەرگرێت، بەرامبەر هەر مانگێک بریکار مۆری بۆ لە کۆبۆنەکە دەدات، ئەمەش لە پێناو ئەوەی هەموو ماڵێک بە یەکسانی غاز وەربگرن."

ک