زایەڵە- لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە د، شەماڵ ئەحمەد مامۆستای زانکۆ ڕاگەیاند، هەرێمى کوردستان لەکاتى ئێستادا ڕووبەڕووى کۆمەڵەکێشەیەکى جەوهەرى دەبێتەوە کە پەیوەندى بە هەژموون و کاریگرەییەکانى هەیە لە ناوچەکەدا.

زیاتر وتی: دیارە کە دروستبوونى هەریمى کوردستان بەم شێوەیەى ئـیستا بەرهەمى گۆڕانکارییەکى نێودەولەتى بووە، ئەو گۆڕانکارییەش تەنیا لەم ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستەدا ڕەنگى نەدایەوە بەڵکو کاریگەرى لەسەر تەواوى جیهان هەبوو، لەو نێوەشدا بەرهەمهێنانى هەریمى کوردستانبوو، کە بێگومان هەماهەنگى و لێهاتوویی سەرکردەکانى کورد و خوێندنەوەیەکى واقیعیانەیان بۆ ڕووداوەکان سوودى زۆرى بە دۆزى کورد گەیاند لەکاتى خۆیدا. 

ناوبراو وتیشی، لە کاتى ئێستادا جاریکى دیکە گۆڕانکارى نێودەوڵەتى گەورە بەڕێوەیە، مامەڵەکردن بەم شێوە پەرتەواوزەییە لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانەدا، زیانى گەورە بە خەباتى ڕزگاریخوازى کورد لە تەواوى ناوچەکەدادەگەیەنێت. لایەنى کەم دەبیتە هۆى تێکچوونى شیرازەى ئارامى ناوچەکە کە ئەمە لەگەڵ ئەوەى زیانە بۆ هەریمى کوردستان، زیانێکى گەورەشە بەر وڵاتانى ناوچەکە دەکەوێت، پاراستنى ئارامى و ئاسایش لەم ناوچەیەدا کە کورد بەسەر چواردەوڵەتدا دابەش بووە، بابەتێکى تاک ڕەهەند ولایەنە نییە، بەڵکو پرسێکە پێکەوە گرێدراوە و تەواوکارى یەکترە. 

ک