زایەڵە ـ ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاوی کردەوە, پەیامنێری ئاژانسەکەمان جیهان بێلکین و ڕۆژنامەنووس نازم دەشتان لەلایەن فڕۆکەکانی سوپای تورکیاوە کرانە ئامانج".
ئاماژە بەوەش دراوە: پەیامنێری ئاژانسەکەمان، جیهان بێلکین، بە یاوەری نازم دەشتان، بەدواداچوونی بۆ هێرشەکانی تورکیا و گروپەکانی کردووە بۆ سەر بەنداوی تیشرین و پردی قەرقۆزاک".
هەڤاڵانمان جیهان بێلکین و نازم دەشتان دوێنێ پێنج شەممە لە کاتی ئەنجامدانی کاری ڕۆژنامەوانییاندا هێرشکراوەتە سەریان".
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا لە کاتژمێر (٣:٢٠) خولەکی پاشنیوەڕۆ ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج کە تێیدا دەڕۆیشتن لەسەر ڕێگای بەستنەوەی بەنداوی تیشرین و شارۆچکەی سارین، ئەمەش بووە هۆی گیان لەدەستدانیان و برینداربوونی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەیان بەناوی عەزیز حاج بوزان.