زایەڵە-نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لیژنەی دارایی پەرلەمان بڕگەی دیاریكردنی كرێی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی كوردستان هەمووار كردەوە، دواتر خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ـی نارد بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر دەرببڕێت.
ئەنجوومەونی وەزیرانی عێراق خشتەی بودجەی ساڵی ٢٠٢٥ـی ناردووە بۆ پەرلەمان، دوای دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێت.
ئەو بڕگەی هەمووار كراوەتەوە كرێی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێمی كوردستان لە شەش دۆلارە بۆ ١٦ دۆلار زیاد كردووە، هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەموواركردنەوەی یاسای بودجە تەواو بووە و تەنیا ئەوەی ماوەتەوە خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت دەنگدانی لەسەر بدرێت.
ک