زایەڵە-یەكێك لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەكگرتووی ئیسلامی ئاماژە بەوەدەكات كە بەفەرمانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، من لەسەرجەم كاروچالاكییەكانی یەكگرتوو قەدەغەكراوم و ڕێگەشم پێنادرێت لە شاشەی سپێدەو ڕاگەیاندنەكانی یەكگرتووەوە دەربكەوم، ئەوەش پێچەوانەی ئەو دادپەروەریەوەیە كە بانگەشەی بۆ دەكەن.
ئەبوبەكر كاروانی، یەكێك لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەكگرتووی ئیسلامی رایگەیاند: بڕیاری دەركردنم لە كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی، كارێكی تەواو رێپێنەدراوە و ناپەیڕەوییە، چونكە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكگرتوو من ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و ئەندامی ئەنجومەنی شورای یەكگرتووشم بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ هەردووكیان بەبێ هەڵبژاردن و راستەوخۆ دەبن بە ئەندامی كۆنگرە.
ئاماژەی بەوەشكردووە،لە كۆنگرەی پێشووی یەكگرتوودا سەبارەت بەمن ئەمینداری گشتی و سەركردایەتی بە یەك پاكێج هەڵبژێردرا، یان دەبێت خۆت بۆ ئەمینداری هەڵبژێریت یان بۆ سەركردایەتی، كەواتە بۆ ئێمە نەدەگونجا بۆ ئەمینداری و بۆ سەركردایەتیش لەیەك كاتدا خۆمان بپاڵێوین، دواتر بووین بە ئەندامی ئەنجومەنی شوورای یەكگرتوو كە بڕیاربوو كۆنە سەركردایەتی و مەكتەب سیاسییەكان كۆببنەوە و راوێژ بكەن، بەهەرجۆرێك كە لەناو خۆیاندا رێكدەكەون خزمەتی یەكگرتوو بكەن.
ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، لەبەرئەوەی هەڵبژاردنێك كرا بۆ سەرۆكی ئەنجومەنەكە مامۆستا سەلاحەدین سەرۆكەكەی بەدڵ نەبوو كە دەرچوو، زۆر فشار و پێداگری كرد ئەنجومەنەكەی هەڵوەشاندەوە، هاوكات دوونامەش كە بۆ من و (ئەبوبەكر هەڵەدنی)یان ناردووە، گوایە ئێمە بەشداری كاروچالاكیمان نەكردووە لەم چوارساڵەدا، بێگومان پاساوێكی نادادپەروەرانە و داتاشراوە.
ئەوبەكر كاروانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، من لە كۆنگرەی پێشووتری یەكگرتووەوە قاچاخم هەروەها بە فەرمانی مامۆستا سەلاحەدین، لە جموڵ و جوڵ و چالاكییەكانی یەكگرتوو وە قەدەغەكراوم لەوەی لە شاشەی سپێدەوە دەركەوم، لە راگەیەندنی یەكگرتوودا دەركەوم، تۆ كەمن قەدەغە دەكەیت ئیتر لەگەڵ بنەماكانی دادپەروەری و ئەخلاقدا ناگونجێت كە تۆ بڵێت بۆ چالاك نیت كە تۆ خۆت ناهێڵیت من چالاكی بكەم.
ئەبوبەكر كاروانی ئەوەشی وتووە، من لە دەرەوەی یەكگرتوو بە هەموو ئەو خزمەتە جۆراو جۆرە فكری و میدیایی و دیبەیت و كتێب و ئەتوانم بڵێم خزمەتی چوار پێنج ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووم كردووە كەواتە بیانووەكە تەنها شەڕ پێگێڕانەو نادادپەروەرانەیە.
ک