زایەڵە-بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم،دەڵێت لە ئێوارەی ئەمڕۆوە لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم ڕێژەی  بارانبارین زۆر دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

 کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو


ئەمڕۆ هەینی   20- 12- 2024

کەش / ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت  ، لە دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت , لەکاتەکانى ئێوارە و شەودا ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت بە تایبەت لەسنوورى پاریزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و راپەڕین . هەروەها پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان . لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتای دێت . 

خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند  ( 10 – 20  )کم/س دەبێت .

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ

مەوداى بینین / 6 – 8  کم  دەبێت.

پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .


سبەی شەممە  21- 12- 2024

کەش/ ئاسمان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور  دەبێت , لەگەڵ دروست بوونی تەمێکی سوک لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە . هەروەها لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە .

خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند  ( 10 – 20  )کم/س دەبێت .

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .

پلەکانی گەرما / بە نزیکی 2 تــــا 3 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

مەوداى بینین /  8 – 10  کم  دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 12

سلێمانی : 11

دهۆک : 14

زاخۆ  : 15

هەڵەبجە : 11

کەرکوک : 13

سۆران : 9

حاجی ئۆمەران : 2

گەرمیان : 15

ک