زایەڵە- ئەمشەو چەند هاوڵاتییەک لە گوندی وێزەی ناوچەی باڵەکایەتی لەناو بەفر و بەستەڵەک گیریان خواردووە و داوای بە هاناوەچوون دەکەن.

 بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراینەوە چەند هاوڵاتییەک لە گوندی وێزەی ناوچەی باڵەکایەتی بەهۆی سەختی رێگا و بەستەڵەکی ناوچەکەوە گیریان خواردووە.

 ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا دوو تیممان بە مەبەستی رزگارکردنیان دەرچوون.

 لە ماوەی یەک هەفتەدا ئەمە دووەمین حاڵەتی گیرخواردنی هاوڵاتییانە لەو ناوچەیە رووبدات.

ک