زایەڵە - لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە د شێرکۆ حمەئەمین مامۆستای زانکۆ وتی، هەرێمی کوردستان لەساڵی 1991 ڕاپەڕینی کرد، 1992 حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم کابینەی دامەراندووە،تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە بەعەقڵیەتی دەوڵەتداری کاربکات،واتە ئەوەی کە پێیدەوترێت حکومەت لەڕووە عیلمیەکەیەوە لەهەرێمی کوردستان بەداخەوە بونی نیە، ئەوەی کەهەیە دەسەڵاتە، دەسەڵاتەکەش دابەش بووە بەسەر دوو پارتدا.
جەختی لەسەر ئەوەش کردۆتەوە: سەرەکیترین کێشە لەهەرێمی کوردستان ئەوەیە کە نەتوانراوە دەسەڵات بگۆڕدرێت بەدەوڵەتداری، بەحوکمداری، بەموئەسەسات، موئەسەسات لەسەرو هەموو شتێکەوە بێت، نەک دەسەڵاتی حیزب، ئەمە سەرەکیترین کێشەکانی هەرێمی کوردستانە.
دشێرکۆ وتیشی، هەرکاتێک توانرا لەڕێی نوسینەوەی دەستورێکی گەلپەسەندەوە کەدەستورێکی پەرلەمانی بێت، وەسڵی بەینی سوڵتات بکات و ماف و ئازادیەکان بپارێزێ، ئەم دەستورە گرفتی دەستاودەست کردنی دەسەڵات چارەسەر بکات، وەلە مۆدێلی دەسەڵاتەوە بگوازێتەوە بۆ مۆدێلی دەوڵەتداری .
ڕونیشیکردەوە، ئەتوانین بڵێین ئەچینەوە ناو حوکمێکەوە کە پێدەوترێت حوکمی ڕەشید، لەخزمەت خاک و خەڵکدابێ، بەپێچەوانەوە ئەم جۆرە مۆدێلەی ئێستە کەڕۆژ بەڕۆژ قەزیەکەش بەرەو دواوە دەبات، ناشتوانێ لەخزمەتی خاک و خەڵکدابێ.
ئەوەشی خستەڕوو، مسئولیەتی هەر سەرەکی گروپەکانی فشار و کۆمەڵگەی مەدەنی و حیزبی ئۆپۆزسیۆن لەهەرێمی کوردستان ئەوەیە کە فشار بکرێتئەم مۆدێلەی پارتی خیڵە بگۆڕدرێت بەحوکمی ڕەشید و موئەسەسات، لەهەرێمی کوردستان کەئەمە زەمانی سەرکەوتنی مۆدێلەکەو گواستنەوەی ئەبێ بۆ مۆدێلێکی باڵاتر.
ک