زایەڵە-نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست جەخت لەوەدەکاتەوە کە ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشناکرێت و بە وتەی سەرچاوەیەک لە وەزراەتی دارایی هەرێم هەر لەم هەفتەیەدا مامۆستایانی گرێبەست مووچە وەردەگرن.
عەلی رەئووف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست راگەیاند، سەرەڕای ئەوەی بە پێی لیستی مووچە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت (ئەوانەی لە دەرەوە هەژماری من وەری دەگرن)، بەڵام لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانەوە پێیان وتین کە ئەمڕۆ مامۆستایانی گرێبەست مووچەکانیان وەرناگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم بڕیاری خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مانگەکانی 7 و 8ی ئەم ساڵیشی نەداوە کە ئەو کات گرێبەست بوون.
هاوکات بە وتەی سەرچاوەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشناکرێت ئەو مامۆستایانە مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە، بەڵام هەر لەم هەفتەیەدا مووچەیان وەردەگرن.
ک