زایەڵە ـــ کیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە تەمەنی 26 ساڵیدا ئامارێکی سەرنجڕاکێشی هەیە.
کیلیان ئێمباپێ ئەمڕۆ دەبێتە 26 ساڵ و ژمارە ئامارەکانی تا ئێستا سەرسوڕهێنەر بوون. ئەو زیاتر لە 100 گۆڵ زیاتر لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی تۆمارکردووە و تەنانەت لە لیۆنێل مێسی لەو تەمەنەدا زیاتر ئاسیستی هەیە.
دوایین کڕینی ڕیالی مەدرید هێشتا نازناوی جامی لیگی پاڵەوانان یان تۆپی زێڕینی نەبردووەتەوە، ئەگەر بیەوێت میراتێکی وەک ئایکۆنەکانی سەردەمی مێسی و ڕۆناڵدۆ بەجێبهێڵێت، ئەوا پێدەچێت لە ساڵانی داهاتوودا ڕێگای نوێ بگرێتەبەر.
ئەگەر سەیری شوێنی ئێستای ئێمباپێ بکەیت لە ڕووی ژمارەی گۆڵ و ئاسیستەکانەوە، بەدڵنیاییەوە ئەو لەسەر ڕێڕەوێکی ڕاستە بۆ لاسایی کردنەوەی ئەم دوو یاریزانە مەزنە.
ناوبراو لەو بارەوەدەڵێت: من کریستیانۆم خۆشدەوێت و هەوادارێکی گەورەی بووم کاتێک گەنج بووم، بەڵام هەروەها دەستم کردووە بە فێربوون لە مێسی، چونکە کاتێک تۆ هەوادارێکی گەورەی کریستیانۆ بیت کاتێک گەنجیت، ناتوانی بزانیت مێسی چەند باشە چونکە تۆ ڕۆناڵدۆت خۆشدەوێت، بەڵام من ئێستا هەردووکیانم خۆشدەوێت.
هەروەها گوتی "ئەوان یاریزانی باشترن لە من و ملیارێک شتی زیاتریان لە من کردووە، بەڵام لە مێشکمدا هەمیشە بە خۆم دەڵێم من باشترینم، چونکە ئەو کاتە خۆت سنووردار ناکەیت و هەوڵ دەدەیت باشترین هەوڵی خۆت بدەیت.
کیلیان ئێمباپێ
کۆی یاریەکان: 477
گۆڵەکان: 344
ئەسیستەکان: 163
خولەک بۆ هەر گۆڵێک: 105.8
خولەک بۆ هەر گۆڵێک یان ئەسیست: 71.7
لێدانی سزا: 48
هاتریک: 19
گۆڵەکانی خولەکە: 204
گۆڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا: 50
گۆڵە نێودەوڵەتیەکان: 48