زایەڵە ـــ پڕۆژەی 50 ملیۆن دۆلاری سعودیە بۆ تۆپی پێی نیشتمانی وڵاتەکە شکستی هێنا.
ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ئەلکورە لەسەر دابەزینی تیپی تۆپی پێی سعودیە لە سەردەمی ڕاهێنەری بەناوبانگی ئیتاڵیادا بڵاوکراوەتەوە.
سعودیە زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلاری بۆ پڕۆژەکەی ڕۆبێرتۆ مانچینی خەرج کرد لە ماوەی یەک ساڵدا بوو بە ببێتە بەرزترین مووچە لە جیهاندا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە مانگی ڕابردوو رۆبێرتۆ مانچینی لە کارەکەی دوورخستەوە بەهۆی ئەنجامێکی خراپ لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 و دیسان ڕیناردی فەڕەنسی گەڕاندەوە.
میدیای عەرەبی نووسیویانە ڕیزبەندی سعودیە لەدوای مۆندیالی 2022 بە سەرپەرشتی رینارد گەیشتە پلەی 49 ی جیهان بەڵام دوای ڕۆیشتنی ڕاهێنەری فەرەنسی و هاتنی مانچینی دوای ماوەیەک شکستهێنان دابەزیوە بۆ "59 هەمین ڕیزبەندی لە فیفادا".
ئەلکورە دەڵێت خەرجییە زۆرەکەی سعودیە بۆ پرۆژەکەی مانچینی "نەک تەنها نەبووە هۆی گەشەکردنی تۆپی پێی نیشتمانی وڵاتەکە، بەڵکو کاریگەری خراپی هەبووە لەسەر دابەزینی مێژوویی سعودیە لە ڕیزبەندی فیفادا".