زایەڵە-وەزارەتى دارایی عێراق رایگەیاند، 25 ئەم مانگە حساباتى دارایی ئەمساڵ دادەخەن، بۆیە دەبێت تا رۆژى چوارشەمەى ئەم هەفتەیە مووچەى مانگەکانى 11 و 12ی هەرێم یەکلابکرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 21/12/2024 کارەکانی لیژنە هاوبەشەکەی هەولێر و بەغداد کۆتاییهات کە لەسەر راسپاردەی وەزیری دارایی فیدراڵ ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکە لە هەولێر، سەرقاڵی وردبینیکردن بون لە خەرجی و داهاتی هەشت مانگی رابردوی هەرێم.
هاوکات، بڕیارە سبەینێ یەکشەممە لە بەغداد دەرەنجامی کاری لیژنەکە گفتوگۆ بکرێت و بڕیار لەسەر ناردنی پارەی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان بدرێت، بەوشێوەیەش چارەنوسی موچەی مانگەکانی 11 و 12، یەکلادەبێتەوە.
ک